کوردپرێس: سەرچاوە باڵا سەربازییکە لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە ڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدیدی لەندەنی راگەیاندووە: "عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی بۆ حەشدی شەعبی دەرکردووە، لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک سعوودیە بکشێنەوە و لەبەرامبەردا هێزی زیاتر لە سوپا و پاسەوانی سنوور، رەوانەی ئەو ناوچانە بکرێن".
ئەو گرووپانەی لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سعوودیە جێگیرکراون بریتین لە، کەتائیبی حزبوڵڵا، بزووتنەوەی نوجەبا، لیواکانی تەفوف، سەیدولشوهەدا، ئیمام عەلی و موختار سەقەفی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment