به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆکی ئێستای هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه ناسراو به مینبه‌ری عێراق په‌یامێکی له ئه‌کاونتی خۆی له توویته‌ر بڵاو کرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: "دژی هه‌موو جۆره سزایێكی سه‌ر ئێران و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگن له ناوچه‌كه."
عه‌لاوی بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی كردووه ڕێز له له سه‌روه‌ریی وڵاتان بگیرێت و وتوویه‌تی: "هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه دژی سزاكانی سه‌ر ئێرانین ئه‌وه‌ش قبووڵ ناكه‌ین كه له‌لایه‌ن ئێران یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌وه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی هیچ وڵاتێكی دیكه‌دا بكرێت".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌لمه‌سله
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment