به‌رهه‌م ساڵح و مه‌سروور بارزانی کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم کۆ بوویه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 18ی ئه‌یلوولی 2019 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی باڵای عێراق له‌وان فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆکی وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری گه‌یشته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

هاوکات سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی دیداره‌که‌ گوتی: له ‌کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا له‌باره‌ی کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆ کرا.

ناوبراو وتیشی: "ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی کۆبوونه‌وه‌که‌ پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی 2020ی عێراق بوو که‌ له‌ ئاینده‌دا ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کرێت و گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌کرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86415

Your Comment

You are replying to: .
captcha