کوردپرێس:
زانایانی ڕووسیا له زانكۆی تیومینی ڕۆژئاوای سیبیریا توانییان نموونه‌ی خانهیێكی ده‌ماری مێشكی مرۆڤ دروست بکه‌ن كه ده‌توانێ هاوشێوه‌ی ئه‌و خانه ده‌مارییانه‌ی مێشكی مرۆڤ كار بكات.
دوای سه‌ركه‌وتن له دروست كردنی ئه‌و خانه ده‌مارییه، زانایانی زانكۆكه بڕیاریان داوه كه شانه و زنجیره‌یێک له‌مجۆره خانه‌یه دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن په‌ره به ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه بده‌ن و به‌رده‌وام بن له هه‌وڵدان و ئه‌و خه‌ونه‌ی مرۆڤ بهێننه دی كه بتوانێ خانه ده‌ماری و هه‌ستیاره‌كان دروست بكه‌ن و ئه‌مه نزیكبوونهوهیێكی زۆر مه‌زن ده‌بێ له دروست كردنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌و بواره.
توێژه‌ران توانیویانه له ڕێی ئه‌و خانه ده‌مارییه ده‌ستكرده‌وه پێوه‌ندیی ده‌ماری و هه‌سته‌وه‌ری له‌گه‌ڵ خانهیتر دروست بکات بۆ گواستنه‌وه‌ی فه‌رمان و زانیارییه‌كان که ئه‌مه‌یش به پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا داده‌نرێت چونكه خانه ده‌مارییه‌كان پێویستیان به دروست كردنی بارگه‌ی كاره‌باییه بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری و فه‌رمانه‌كان که ئه‌مه‌یش پرۆسه‌یێكی ئاڵۆز و ورده كه تا ئێستا مرۆڤ نه‌یتوانیوه لاسایییان بكاته‌وه و دروستی بكات.
به‌شدارانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه پشتیان به بنه‌ماكانی خوارزمیات به‌ستووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاماژه و بارگه كاره‌باییه‌كان و ئامانجیشیان گه‌یاندنی فه‌رمانی زه‌مه‌ن و خێرایی بووه له ڕێی ئه‌و خانه ده‌مارییه ده‌ستكرده‌وه.
سێرگی فوفیتشینكو پرۆفیسۆری به‌شی فیزیای جێبه‌جێكردن و سه‌رۆكی تیمی توێژه‌ران له زانكۆی تیومینی ڕۆژئاوای سیبریا باسی له‌وه کرد که ئێستا داوای یارمه‌تییان له په‌یمانگه‌ی فیزیاناسی ڕووسی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بن له دروست كردن و په‌ره‌پێدانی تۆڕێكی فراوانی ده‌ماره خانه‌كان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment