هێشتاکه له‌ ئه‌مریکا‌ به‌رده‌وامین له‌ لۆبیگه‌رییه‌کانمان بۆ هه‌رێمی کوردستان

به‌شی جیهان- به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت: ئه‌مریکا پشتیوانیی له‌ پرسی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان نه‌کرد به‌ڵام ئێمه‌ هێشتاکه‌ له‌ ئه‌مریکا به‌رده‌وامین له‌ لۆبیگه‌رییه‌کانمان بۆ هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکا کاردانه‌وه‌یێکی توندی به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان نیشان دا به‌ڵام جه‌ختیش ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌بوا واشنتۆن کاردانه‌وه‌یێکی توندی به‌ جووڵه‌ی هێزه‌کانی عێراق له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان نیشان بدابایه‌.

ناوبراو له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی Small Warsدا وتی: به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وامین له‌ لۆبیگه‌رییه‌کانمان بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ واشنتۆن و له‌سه‌ر سێ تێبینی جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌؛ یه‌که‌م ئه‌وه‌ی ده‌بێ ئه‌مریکا له‌ گرینگایه‌تیی که‌رکووک تێبگات، دووهه‌م ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێ هێرشی سه‌ربازی دژ به‌ کورده‌کان ڕابگیردرێت و له‌ ده‌ره‌نجامدا کورده‌کان داوا له‌ ئه‌مریکا ده‌که‌ن به‌ستێنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا بڕه‌خسێنن.

به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان ڕاشی‌گه‌یاند: ئیزن بده‌ن پێش له‌وه‌ی که‌ خوێنێکی زیاتر بڕژێت و ته‌مێی به‌کۆمه‌ڵی کورده‌کانی عێراق درێژه‌ی ببێت گفتوگۆ بکه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8641

Your Comment

You are replying to: .
captcha