به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، باری مه‌ک که‌فری ژێنڕاڵی خانه‌نشینی ئه‌مریکی سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی عێراق پاش ڕیفراندۆم و کشانه‌وه‌ی کورده‌کان له ناوچه جێناکۆکه‌کان بۆ ماڵپه‌ڕی سماڵ ڤارسی وت: سه‌رم سوڕ ماوه له‌وه‌ی که کورده‌کان نه‌یانتوانی ڕێگایێک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داخستنی هێڵه ئاسمانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن به‌غدا بدۆزنه‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: پارته کوردییه‌کانی عێراق یەکڕیز نین و په‌یڕه‌وی له یەک سیاسه‌ت ناکه‌ن به‌م بۆنه‌وه ئه‌وه‌ی که ئێستا ڕووی داوه ده‌رئه‌نجامی په‌یڕه‌وی نه‌کردنی پارته کوردییه‌کانی عێراق له سیاسه‌تێکی یەکگرتووە.
ئه‌و ژێنڕاڵه ئه‌مریکییه نائۆمیدیی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی که وڵاته‌که‌ی ڕێگایێکی بۆ پاڵپشتیی کورده‌کان له پرسی ڕیفراندۆم نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment