کورده‌کانی عێراق له‌سه‌ر یه‌ک سیاسه‌ت نین

به‌شی جیهان- ژێنڕاڵ باری مه‌ک که‌فری به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق ده‌ڵێت: کورده‌کانی عێراق نرخی په‌رته‌وازه‌یی و په‌یڕه‌و نه‌کردنی سیاسه‌تێکی تاقانه‌یه‌ که‌ ئێستا ده‌یده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، باری مه‌ک که‌فری ژێنڕاڵی خانه‌نشینی ئه‌مریکی سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکارییه‌کانی عێراق پاش ڕیفراندۆم و کشانه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان بۆ ماڵپه‌ڕی سماڵ ڤارسی وت: سه‌رم سوڕ ماوه له‌وه‌ی که‌ کورده‌کان نه‌یانتوانی ڕێگایێک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داخستنی هێڵه‌ ئاسمانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ لایه‌ن به‌غدا بدۆزنه‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: پارته‌ کوردییه‌کانی عێراق یەکڕیز نین و په‌یڕه‌وی له‌ یەک سیاسه‌ت ناکه‌ن به‌م بۆنه‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا ڕووی داوه‌ ده‌رئه‌نجامی په‌یڕه‌وی نه‌کردنی پارته‌ کوردییه‌کانی عێراق له‌ سیاسه‌تێکی یەکگرتووە.

ئه‌و ژێنڕاڵه‌ ئه‌مریکییه‌ نائۆمیدیی ده‌ربڕیوه‌ له‌وه‌ی که‌ وڵاته‌که‌ی ڕێگایێکی بۆ پاڵپشتیی کورده‌کان له‌ پرسی ڕیفراندۆم نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8640

Your Comment

You are replying to: .
captcha