به‌رهه‌م ساڵح بۆ نێوه‌ندگیریی لەنێوان هه‌رێم و به‌غدا سەردانی هەولێر ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ به‌غداد ده‌ڵێت به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌چنه‌ هه‌ولێر و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمدا ده‌که‌ن.

کوردپرێس: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هاووڵاتی بریاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ى ئه‌یلول هه‌ریه‌ک له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و فوئاد حوسێن جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بۆ کاروبارى دارایى و ئابوورى و وه‌زیرى دارایى سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌که‌ن و بریاره‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و مه‌سروور بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌ت کۆ ببنه‌وه‌.

فارس عیسا، نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ به‌غداد وتی "مه‌به‌ستى سه‌ردانى شانده‌که‌ گفتوگۆکردنه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ردوولا و پته‌وکردنى په‌یوه‌ندیه‌کان".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد شانده‌که‌ ماوه‌ى سێ ڕۆژ ده‌مێننه‌وه‌ و دواى ئه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ سه‌ردانى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ده‌که‌ن.

نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ به‌غداد ئه‌وه‌شى دووپات کرده‌وه‌ بریاره‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86393

Your Comment

You are replying to: .
captcha