کامکاره‌کان به‌شداری له‌ فستیڤاڵی مسپۆی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- گرووپی مۆسیقای "کامکار" به‌شداری له‌ فستیڤاڵی مۆسیقای مسپۆی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.

کوردپرێس:

ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامانی گرووپی مۆسیقای کامکار به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی مۆسیقای مسپۆ له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و به‌رنامه‌یێک له‌سه‌ر "ستایش‌کردنی ئاشتی" پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

ئه‌رسه‌لان کامکار، ئه‌رژه‌نگ کامکار، ئه‌رده‌شیر کامکار، ئه‌رده‌وان کامکار و زه‌که‌ریا یووسفی وه‌ک ژه‌نیار له‌ به‌رنامه‌که‌دا به‌شداری ده‌که‌ن و شاهرۆخ هێدایه‌تیش وه‌ک گۆرانیبێژی گرووپه‌که‌ دیاری کراوه‌.

شایانی باسه‌؛ فێستیڤاڵی مۆسیقای مسپۆی هه‌رێمی کوردستان میوانداریی میووزیک‌ژه‌نانی کوردی دانیشتووی چه‌ندین وڵاته‌ و یه‌که‌مین به‌رنامه‌ی گرووپی کامکاره‌کان ڕۆژی 30ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به‌ 21ی ئه‌یلوولی 2019 له‌ سلێمانی و دووهه‌مین به‌رنامه‌شیان ڕۆژی 2ی ڕه‌زبه‌ر له‌ هه‌ولێر پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86392

Your Comment

You are replying to: .
captcha