ئاڵوگۆڕەکانی پاش ڕیفراندۆم کاریگەریی نەرێنیی لە سەر بازاری نەوت داناوە

بەشی جیهان- توێژەری پەیمانگای مۆرگان ستانلی دەڵێت: ئاڵوگۆڕەکانی پاش ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و عێراق مەترسییێکی جیوپۆلۆتیکە بۆ سەر بازاری نەوت و گاز.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مارتینج راتس توێژەری پەیمانگەی مۆرگان ستانلی و سەرۆکی بەشی ئەورووپیی لێکۆڵینەوەی نەوت و گازی ئەو پەیمانگەیە لە نوێترین لێکدانەوەی خۆیدا لە بارەی داهاتووی بازاری نەوت دەڵێت: تەنگەژەکانی ئەم دواییەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوندیی عێراق پاش گشتپرسیی هەرێم کاریگەریی نەرێنی لە سەر بەرهەم هێنان و هەناردە کردنی نەوت داناوە.

ئەم توێژەرە باس لەوەش دەکات پاش ڕیفراندۆمەکەی هەرێم و وەدیهاتنی کێشە لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕێژەی بەرهەم هێنانی نەوت دابەزیوە و هەناردەی نەوت لە هەرێمەوە بۆ تورکیاش بە ڕێژەیێکی زۆر کەمی کردووە.

ناوبراو ئاماژە دەکاتە هێڵی بۆریی نەوت لە کەرکووکەوە بۆ بەندەری جیحانی تورکیا و دەشڵێت: لە ئێستادا لە باکووری عێراق نەوت تەنیا لە ڕێگای تەنکەر و هێڵی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت و ئەمەش بە واتای سنووردار بوونەوەی هەناردەی نەوت لە هەرێمەوە بۆ بازەڕاکانی جیهانە.

سەرچاوە: گۆڤاری فۆربس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113ش

News Code 8639

Your Comment

You are replying to: .
captcha