چاودێرێکی کاروباری سیاسی: کورد له‌مپه‌رێکی جیدییه‌ له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌ردۆغان‌

به‌شی جیهان- گواین دایر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ کورده‌کان نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر پێنجی حه‌شیمه‌تی تورکیا پێکده‌هێنن و ته‌ڤل‌بوونی ئه‌وان به‌ په‌که‌که‌ و ده‌نگ نه‌دانیان به‌ حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان به‌ هۆکارێکی جیدی بۆ ڕێگرتن له‌ به‌رنامه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گواین دایر کارناسی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی و چاودێری کاروباری سیاسی له‌وان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یادداشتێکی له‌ گۆڤاری کۆریا تایمز بڵاو کردۆته‌وه‌ و باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ کورده‌کانی تورکیا بوونه‌ته‌ ده‌ردیسه‌رێکی جیدی بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا چوونکه‌ کورده‌کان توانیویانه ببنه‌‌ ئاسته‌نگێکی گرینگ له‌سه‌ر ڕێگای جێبه‌جێ‌کردنی به‌رنامه‌ ئاماژه‌پێکراوه‌کانی ئه‌ردۆغان.

کارناسه‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ کورده‌کانی تورکیا نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر پێنجی حه‌شیمه‌تی تورکیا پێکده‌هێنن به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی ئه‌و وڵاته‌ به‌تایبه‌ت له‌ کاتی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌مکوت کراون.

ناوبراو له‌ درێژه‌دا باس له‌ شه‌ڕی 40 ساڵه‌ی په‌که‌که‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت: ژماره‌یێک له‌ کورده‌کان هیوایێکیان به‌ گه‌یشتن به‌ داواکارییه‌کانیان له‌ ڕێگای ئاشتییانه‌وه‌ نه‌ماوه‌ هه‌ر بۆیه‌ ته‌ڤلی په‌که‌که‌ ده‌بن و چه‌ک هه‌ڵده‌گرن.

گواین دایر ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌ردۆغان بیر له‌ بووژانه‌وه‌ی دووباره‌ی ئیمپراتووریی عوسمانی ده‌کاته‌وه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ ده‌یهه‌وێت له‌ ده‌ستی کورد ده‌رباز بێت. ناوبراو ده‌یهه‌وێت له‌ ڕێگای کۆچاندنی کورده‌کان له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵات جێگه‌یان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئیتنیکه‌کانی دیکه‌ پڕ بکاته‌وه‌.

ناوبراو جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌ردۆغان له‌ ده‌ستی کورده‌کان وه‌ڕه‌ز بووه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ ده‌بینین که‌ دژی ئه‌وان به‌تایبه‌ت له‌ ناو تورکیا و وڵاتی سووریا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت. کورده‌کان هۆکارێکی جیدین له‌ به‌رده‌م جێبه‌جێ‌کردنی به‌رنامه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان.

چاودێره‌ سیاسییه‌که‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌کانی تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی داپه‌ڕی سه‌ربازی دژی کوردی سووریا ده‌کات و پێی وایه‌ که‌ ئه‌و کارانه‌ ته‌قه‌لای ناوبراوه‌ بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی شکسته‌ سیاسییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا و هه‌ڕه‌شه‌ی کورده‌کانی سووریاش ده‌توانێت ده‌نگی ناسیۆنالیسته‌کانی تورکیا به‌ ئه‌ردۆغانی به‌دواوه‌ بێت.

دایر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ تورکیا ده‌یهه‌وێت ملیۆنان ئاواره‌ی عه‌ره‌بی سووری له‌ ناوچه‌ی کوردنشینی سووریا له‌ نزیکه‌ی سنووره‌کانی تورکیا نیشته‌جێ بکات که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌ردۆغانه‌ بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراوی نێوان کوردی تورکیا و سووریا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگای دوورکردنه‌وه‌ی کوردی سووریا له‌ سنووره‌کانیه‌وه‌ کارتێکه‌ریی هه‌رچی زیاتری کورد له‌سه‌ر حوکمڕانیی خۆی له‌ تورکیا که‌م بکاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86380

Your Comment

You are replying to: .
captcha