بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار حسێن ئەشتەری لە کۆمیسیۆنی ئۆپەراسیۆنەکانی ناجا کە بە ئامادە بوونی فەماندە مەیدانییەکانی ناجا لە کرماشان بەڕێوە چوو وتی: کاری ئێمە لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکاندا بەردەوام دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەزموونی ڕووداوە هاوشێوەکان پیشان دەدەن هێزەکانی ناجا دەبێت لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکاندا بمێننەوە و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ ئەو خەڵکە بەڕێزە درێژە بدەن.
فەرماندەی ناجا ڕاشی گەیان: ئێمە قۆناغی یەکەمی قەیرانەکەمان تێپەڕاندووە و دەبێت بۆ قۆناغی نوێ خۆمان ئامادە بکەین.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment