پۆلیس تا نۆژەن کردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان لەو ناوچانەدا دەمێنێتەوە

بەشی کرماشان- فەرماندەی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت: چوونکە نۆژەن کردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراواەکان درێژخایەن دەبێت هێزەکانی ناجا تا کۆتایی ئەو پڕۆسەیە لە ناوچەکەدا دەمێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار حسێن ئەشتەری لە کۆمیسیۆنی ئۆپەراسیۆنەکانی ناجا کە بە ئامادە بوونی فەماندە مەیدانییەکانی ناجا لە کرماشان بەڕێوە چوو وتی: کاری ئێمە لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکاندا بەردەوام دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەزموونی ڕووداوە هاوشێوەکان پیشان دەدەن هێزەکانی ناجا دەبێت لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکاندا بمێننەوە و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ ئەو خەڵکە بەڕێزە درێژە بدەن.

فەرماندەی ناجا ڕاشی گەیان: ئێمە قۆناغی یەکەمی قەیرانەکەمان تێپەڕاندووە و دەبێت بۆ قۆناغی نوێ خۆمان ئامادە بکەین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8637

Your Comment

You are replying to: .
captcha