به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارتی دیموکراتی گه‌لان به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه و له به‌یاننامه‌که‌دا ڕایگه‌یاند که شاندێکی پایهیهبهرزی هه‌ده‌په به سه‌رۆکایه‌تیی سزایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی ئه‌و حیزبه و به یاوه‌ریی فه‌له‌کناز ئۆچه وته‌بێژی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه، عایشه ئاچار باشاران وته‌بێژی کۆمیسیۆنی یاسایی و پرۆ دۆندار نوێنه‌ری ماردین له په‌رله‌مانی تورکیا به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په و ئه‌نجامدانی چه‌ندین دیدار جۆراوجۆر سه‌ردانی ئه‌ورووپا ده‌کات.
شانده‌که‌ی هه‌ده‌په ڕۆژی دووشه‌ممه 16ی ئه‌یلوولی 2019 سه‌ردانی ئه‌ورووپا ده‌کات و سه‌ردانه‌که‌ی تا ڕۆژی 18ی ئه‌یلوولی 2019 درێژه‌ی ده‌بێت که شانده‌که‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لان به‌پێی خشته‌ی زه‌مه‌نبه‌ندیی ئاراسته‌کراو ڕۆژی 16ی ئهیلوول له ستراسبۆرگ چاوپێکه‌وتنێکی گشتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ڕۆژی 17ی ئهیلوول له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ گرووپی دۆستیی کورد و ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا کۆ ده‌بنه‌وه.
شانده‌که‌ی هه‌ده‌په ڕۆژی 18ی ئه‌یلوولی 2019 به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌یێکی گرینگی دیوانی باڵای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌کات که به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ده‌میرتاش ساز ده‌کرێت و له نزیکه‌وه ئاگاداری پڕۆسه‌ی دادگه‌ییه‌که ده‌بنه‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: له چاوپێکه‌وتنی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئه‌ورووپا گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان و کێشه‌کانی ناوچه‌که، په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا- یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، دیموکراتیزه‌بوونی تورکیا و بابه‌تی وه‌لاوه‌نانی شاره‌وانانی کورد و دیاریکردنی قه‌یووم له جێگه‌ی ئه‌وان ده‌خرێته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment