وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و کۆنسووڵی ئێران له‌ هه‌ولێر کۆ بوویه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆنسووڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد و له ‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگییه‌ هاوبه‌شه‌كان كرایه‌وه‌‌.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 15ی ئه‌یلوولی 2019 به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و په‌ره‌دان به‌ هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی كرد له‌ نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودی کۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری.

له‌ دیدارێکدا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به‌ سه‌ردانی كۆنسووڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هیواشی خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێم و کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر و به‌رده‌وامی پێبدرێت.

لای خۆیه‌وه‌ کۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر پیرۆزبایی له‌ شۆڕش ئیسماعیل کرد به ‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌کوو وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌ و هیوای خواست له‌و ئه‌ركه‌ تازه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر پاڵپشتی و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه‌ له ‌بواری په‌ره‌پێدان و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌سه‌ر ئاسته‌كانی ئابووری و کلتووری و فه‌رهه‌نگی.

له ‌ته‌وه‌رێكی‌تری دیداره‌كه‌دا ڕه‌شنوودی گوتی: هه‌روه‌ک له‌ ڕابردوو کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌میشه‌ هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بووه ‌و له‌ ڕۆژه‌ ناخۆشه‌کاندا پشت و په‌نای خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بووه‌، له‌ ئێستا و داهاتووشدا هه‌میشه‌ هاوکار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن، هاوکات ئاماده‌ییی وڵاته‌که‌شی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان له ‌بواره‌ جیاوازه‌كاندا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86352

Your Comment

You are replying to: .
captcha