کوردپرێس: ڕۆژی 15ی ئه‌یلوولی 2019، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ تیمێکی راوێژکاری سوپای ئه‌مریکا، که پێکهاتبوون کۆلۆنێل شه‌ین سێلین، کۆنه‌ر له‌ڤ، له تیمی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش کۆ بوونەوه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت، پوخته‌یێکی له‌باره‌ی دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ک له‌هه‌مبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له ئێستادا وه‌ک وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غدان، وتیشی: چاره‌کردنی کێشه‌کانی نێوانمان و گه‌ڕانه‌وه بۆ پێکهێنانی خاڵی ئه‌منی هاوبه‌ش، ده‌بێته هۆی پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه ئه‌منییه‌ی که له نێوان هه‌ردوولا درووست بووه.
مه‌سه‌له‌ی چاکسازی و خۆڕێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کان، ته‌وه‌رێکی تری کۆبوونه‌وه‌که بوو. ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت روونی کرده‌وه، "به هاوکاری ئێوه و هاوپه‌یمانان هه‌نگاوی باش چۆته پێشه‌وه و ئیراده‌یێکی باشی حکوومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌کانیش له پشت هه‌نگاو و بڕیاره‌کانی وه‌زاره‌ت بۆ رێکخستنه‌وه و پرۆسه‌ی چاکسازی هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، تیمی راوێژکارانی ئه‌مریکی له ئۆفێسی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش، پاڵپشتی و پشتگیری خۆیان بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ک به گرنگییه‌وه له‌چاره‌سه‌ری و نزیک بوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقیان روانی له‌رێگه‌ی پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور و دیالۆگی به‌رده‌وام.
له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، پرسی جموجوڵه‌کانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه جیاجیاکان و مه‌ترسیه‌کانیان گفتوگۆی چڕی له‌باره‌وه کرا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر یه‌کده‌ستی و یه‌کگرتوویی هێزه‌کان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌و ه‌و بنبڕ کردنی ته‌واوه‌تی تیرۆر‌و تیرۆریستان له ناوچه‌که‌دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment