پشتیوانیی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ کورده‌کان زیادی کردووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان باسی له‌ پشتیوانیی ئه‌مریکا و هاوپه‌یه‌مانیی نێونه‌ته‌وه‌ییی دژه‌ داعش بۆ ده‌سپێکی گفتوگۆی جیدی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دلێر ماوه‌تی له‌ لێدوانێک بۆ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس" ڕای­گه‌یاند: هه‌ڵوێستی ئێستای ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیی دژه‌ داعش هه‌مبه‌ر پێشوو گۆڕانکاریی به‌ سه‌ردا هاتووه‌ و له‌ ئێستادا زۆرتر پشتی کورده‌کان ده‌گرن.

ناوبراو وتیشی: ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیی دژه‌ داعش هه‌روه‌ها پشتیوانی ده‌سپێکی گفتوگۆی جیدین له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ و چه‌ڵه‌مه‌ی نێوان دوو لایه‌ن.

ماوه‌تی باسی له‌وه‌ش کرد: پێویسته‌ به‌غدا خۆی له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و ته‌نگژه‌ بپارێزێت و بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر زۆرتر نه‌رمی بنوێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8634

Your Comment

You are replying to: .
captcha