تاکرەوی گەڕاوەتەوە نێو دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێم خراپترین خولن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەبووبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بە رادیۆ نەوا وتی: "خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە خۆم لەناویام هەم حکوومەت و هەم پەرلەمان خراپترین خولن کوالێتییەکەیان زۆر نزمەو ناتوانن لە ئاستی خواستدا بن و ناشیانەوێت ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بڕیار بەدەستبێت لە بەر ئەوەی ئەم حزبانە لەدەرەوەی یاسا لەدەرەوەی پرەنسیپە دیموکراسییەکانی حزبن و داهات و چەکدار و گرووپی مافیایان لەدەستە و پەیوەندی نێودەوڵەتی پەیوەندی هەرێمییان هەیە و بۆ بەشێک لە ململانێکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەنابردن بۆ وڵاتانی دەرەوە هەژمونی خۆیان سەپاندووە".

ناوبراو وتیشی: "یاخود دەبێت لە ژێر فشاری نێودەوڵەتی "وەک ئەوەی ئێستا هەیە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمریکا و بەریتانیاوە هەیە بۆ رێکخستنەوەو یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان"، یاخود بە فشارێکی ناوخۆیی گۆڕانکاری بکرێت کە ئێستا بەداخەوە تاک رەوی گەڕاتەوە و لە کوردستان دەنگی ئۆپۆزسیۆن لاواز بووە".

ئەبووبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی دروست کردنی ئەنجومەنی سیاسی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو کەماوەیێکە لە ناو حزبەکان دەنگۆیێکی گەرمن و وتی: "هیوادارم حزبەکان پەنا نەبەنە بەر ئەنجومەنێک کە بارگرانییێکی تر لە هەرێم دروست بکات و من پێم وایە لە هەرێمێکی 6 ملیۆنیدا نە پێویستت بە 111 پەرلەمانتار، ئەنجومەنی پارێزگا، ئەنجومەنی شارەوانی، سێ دەسەڵات هەیە ئەم هەموو ئەنجومەنە ئەم هەموو جومگە و دامەزراوانە و ئەم هەموو ئەڵقانە لە حوکم رانییەتی زیادە و ئەگەر هەوڵێکی لەوجۆرەش بدرێت دەیسەلمێنین کە نە بڕوامان بەدەسەڵاتی یاسادانان نە بە جێبەجێ کردن نە بە قەزایی هەیە و ئەزموونەکەمان دەگەڕێتەوە بۆ دوا و عەیبداری دەکەین".

ئەبووبەکر هەڵەدنی ئەوەشی وت: "ئەم هێزانە لە جیاتی ئەوەی بیر لە دروست کردنی ئەڵقەیێکی دیکە بکەنەوە بابێن ئەم سێ دامەزراوەیە بەهێز بکەن و پشتیوانی بکەن و کارئەکتەرە بەهێزەکانی خۆیان بنێرنە ناو هەرسێ دامەزراوەکە یاخود دەسەلاتی دادوەری لێبگەڕێن با لەسەر پێی خۆی بوەستێت کە بەبۆچوونی من ئێستا دەسەڵاتی حزبی لەناو زانکۆکان و لە ناو دەسەڵاتی قەزائی و داواکاری گشتی زیاتربووە و دۆخی 2019 لە دۆخی 90دەکان دەچێت و حزب دەسەڵاتی بۆ هەموو کەلەبەرەکان درێژکردووە و دەیەوێت دەستی ئاوەڵا بێت".

لەبارەی کاری ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان ئەبووبەکر هەڵەدەنی وتی: "هێشتا ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان بەرچاوی روون نییە و خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ئەو واقعەی لە کوردستان هەیە لە وڵاتە دیموکراتیەکان یەک ئۆپۆزسیۆن هەیە ئەویش ئەوەیە چاودێری حکوومەت دەکات و رەخنەی لێدەگرێت و پرۆژەی بەدیلی هەیە و هەتا هەوڵی رووخاندنی ئەو حکوومەتە دەدات بۆ ئەوەی بچێتە جێگاکەی بەڵام بەداخەوە لە کوردستان بەهۆی ئەو واقعەی حزب دروستی کردووە و ئۆپۆزسیۆن ناسنامە و شوناسی خۆی ون کردووە و ئێستا ژمارەی ئۆپۆزسیۆن کەمە 21 کورسییە بەهەرچوار هێزەکە لە 111 کورسی پەرلەمان دەبوو ئەم چەندایەتییە بە چۆنایەتی قەرەبوو بکرایەتەوە دەبوو سەقفی داواکارییان یەک بخستایە هەر نەبێت داواکارییان یەک بێت کە بەداخەوە وا بۆ 10 مانگ دەچێت پەرلەمان کار دەکات ئەم هێزانە جگە لەوەی پرۆژەکانی یەکتر واژۆ دەکەین پێکەوە دانەنیشتون بەرنامەیێکی هاوبەش دابنێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86331

Your Comment

You are replying to: .
captcha