به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنسێرتی خێرخوازانه‌ی گرووپی ئارشاویر له‌لایه‌ن ڕێکخراوی فرووغی فه‌له‌ق و به هاوکاریی بنیاتی مه‌سکه‌ن به نیازی یارمه‌تیی به‌رکه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان ڕۆژی 30ی گه‌ڵاڕێزان کاتژمێر 9 و 30 خوله‌ک له ته‌لاری وه‌حده‌تی تاران به‌ڕێوه ده‌چێت.
فه‌رشاد ڕۆسته‌می سه‌رپه‌رشتی گرووپه‌که‌یه و محه‌مه‌د ڕه‌زا دارابی،جه‌مشید عه‌زیز خانی، حسام لوڕنژاد و فوئاد حه‌سه‌نی گۆڕانیبێژی گرووپه‌که‌ن.
ژه‌نیاره‌کانی ئارشاویر بریتین له: عه‌لیڕه‌زا سه‌نعه‌تی (عوود)، ئاسۆ نادری (ده‌ف و به‌ندیر)، شه‌قایه‌ق به‌ختیاری (تار)، مورته‌زا فه‌تحی (که‌مانچه)، عه‌لیڕه‌زا موسه‌دقی (دمه‌ک و پڕکاشێن)، موژگان حسێنی (قانون) و فه‌رشاد ڕۆسته‌می (قیچه‌ک ئالتوو).
شیاوی ئاماژه‌یه؛ سه‌تا 100ی داهاتی کۆنسێرته‌که بۆ به‌رکه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه ته‌رخان ده‌کرێت و بلیته‌که‌ی له ماڵپه‌ڕی ئێران کۆنسێرت له به‌رده‌سته.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment