عادل عەبدولمەهدی پێنجشەممە سەردانی وڵاتی چین دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی وڵاتی چین بکات، لەگەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و پەکین دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئەمڕۆ شەممە لە زاری عەبدولحسێن هەنین، ڕاوێژکاری عادل عەبدولمەهدییەوە ڕایگەیاندووە وا بڕیارە پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە 19ی 9ی 2019 عەبدولمەهدی بە سەردانێکی فەرمی بگاتە پەکین.

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق زیادی دەکات: عەبدولمەهدی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکوومەتەکەی سەردانەکەی ئەنجام دەدات، کە لە ژمارەیێک وەزیر و راوێژکار پێکدێن، بڕیاریشە وتوێژی نێوان عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شی گین بینگ سەرۆکی چین لەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەکان و سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی ناوچەکە بێت.

عەبدولحسێن هەنین ڕاشیگەیاندووە کە لەو سەردانەیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق هانی کۆمپانیا چینییەکان بدات بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە بوارەکانی هێڵی شەمەندەفەر، بنیاتنانی شاری پیشەسازی و پرۆژەی نیشەجێبوونی سنوونی (شوقە)، لە عێراق، بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86322

Your Comment

You are replying to: .
captcha