بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئەمڕۆ شەممە لە زاری عەبدولحسێن هەنین، ڕاوێژکاری عادل عەبدولمەهدییەوە ڕایگەیاندووە وا بڕیارە پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە 19ی 9ی 2019 عەبدولمەهدی بە سەردانێکی فەرمی بگاتە پەکین.
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق زیادی دەکات: عەبدولمەهدی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکوومەتەکەی سەردانەکەی ئەنجام دەدات، کە لە ژمارەیێک وەزیر و راوێژکار پێکدێن، بڕیاریشە وتوێژی نێوان عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شی گین بینگ سەرۆکی چین لەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەکان و سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی ناوچەکە بێت.
عەبدولحسێن هەنین ڕاشیگەیاندووە کە لەو سەردانەیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق هانی کۆمپانیا چینییەکان بدات بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە بوارەکانی هێڵی شەمەندەفەر، بنیاتنانی شاری پیشەسازی و پرۆژەی نیشەجێبوونی سنوونی (شوقە)، لە عێراق، بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment