مەسعوود بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییێكى ته‌له‌فۆنیدا، پیرۆزبایی له‌ ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كرد.

کوردپرێس: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/9/2019، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیوەندییێكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو پەیوەندییەدا بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە ڕێكخەری گشتیی كرد.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممەى جڤاتی نیشتمانیی گۆڕاندا، هەڵبژاردن بۆ ڕێکخەری گشتیی گۆڕان ئەنجام درا و عومەری سەید عەلی دووبارە بۆ پۆستەکە هەڵبژێردرایەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86320

Your Comment

You are replying to: .
captcha