وەزیری نەوتی عێراق: 90%ی بودجەی عێراق داهاتی نەوتە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت چەندین رێوشوێنیان دەستپێكردووە بۆ گەشەپێدانی كەرتی نەوت و تەئكیدیش دەكاتەوە داهاتی نەوت 90%ی بودجەی عێراق پێكدەهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق لە گوتەیێكیدا لەكاتی دەستپێكردنی كارەكانی كۆنگرەی وزەی نێودەوڵەتی لە شاری بەغدا وتی: "كەرتی وزە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و حكوومەت و دەسەڵاتی یاسادانانەوە گرنگییێكی زۆری پێدەدرێت".

ناوبراو وتیشی: "كەرتی نەوت جوڵێنەری سەرەكی ئابورییە و سەرچاوەی سەرەكی داهاتە بەشێوەیێک، كە داهاتی نەوت 90%ی بودجەی عێراق پێكدەهێنێت".

هەروەها وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەكرد، وەزارەت گرنگی زۆر بە ژینگەی كار و گەشەپێدانی كەرتی نەوت دەدات، هەر لەبەر ئەوە حكوومەت لە رێگەی وەزارەتی نەوتەوە هەوڵی جێبەجێ كردنی پرۆژەی گەورە دەدات لەكەرتی غازدا.

سامر غەزبان وتیشی: "حكوومەت پێشوازی لە وەبەرهێنەران و پیاوانی كار دەكات و سوورە لەسەر چاكسازی لە ناوەندی كاردا".

سەرچاوە: سۆمریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86319

Your Comment

You are replying to: .
captcha