بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا له دیمانه‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاماژەی دا بە پڕچەک کردنی هێزە کوردانی سووریا ناسراو بە یەپەگە لەلایەن ئەمەریکاوە و ڕەخنەی لە خۆبواردنی ئەمەریکا لە فرۆشتنی فڕۆکەی ئیف35 بە وڵاتەکەی کە ئەندامی ناتۆیە گرت.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا هەروەها له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام گله‌یی له ئه‌مەریکا ده‌کات و دەڵێت: واشنتن باوه‌ڕ به یه‌په‌گه ده‌کات، به‌ڵام باوه‌ڕ به تورکیا ناکات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاندووە: "ناکرێت ئه‌مەریکا زیان له هاوپه‌یمانه‌که‌ی بدات له باره‌ی ناوچه‌ی ئارام. ئه‌وانه‌ی له منبج و رۆژهه‌ڵاتی فوراتن، نوێنه‌رایه‌تی کورد ناکه‌ن".
هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەداوە، رێگە نادەن رێککەوتنی ناوچەی ئارام وەک رێککەوتنی منبجی لێبێت.
ئەردۆغان گوتیشی، ئارامیان لەبارەی جێبەجێ کردنی رێککەوتنی ناوچەی ئارام لەلایەن ئەمەریکاوە کۆتایی هەیە و بۆ دروست کردنی رێڕەوێکی ئاشتی هەر شتێک پێویست بێت دەیکەن.
ئەمەریکا و تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارام رێککەوتن و لە ماوەکانی رابردووش، مانۆڕی هاوبەشییان لە ناوچەکە ئەنجام داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment