عومه‌ری سه‌یید عه‌لی به‌ ڕێکخه‌ری گشتیی گۆڕان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ جڤاتی نیشتیمانیی هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژاردنی بۆ ڕێکخه‌ری گشتیی گۆڕان و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ئه‌نجام دا.

کوردپرێس:

ڕۆژی شه‌ممه‌ 14ی ئه‌یلوولی 2019 جڤاتی نیشتیمانیی هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبوونه‌وه‌یێکی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی ڕێکخه‌ری گشتیی حیزبه‌که‌ و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن به‌ڕێوه‌ برد که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی نێوخۆییی بزووتنه‌وه‌که‌دا عومه‌ر سه‌ید عه‌لی به‌ به‌ده‌ستهێنانی 28 ده‌نگ به‌ ڕێکخه‌ری گشتیی گۆڕان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌:

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی به‌ 28 ده‌نگ به‌ ڕێکخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا

عه‌دنان عوسمان به‌ 22 ده‌نگ به‌ سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی هه‌ڵبژێردرا

جه‌لال جه‌وهه‌ر به‌ 33 ده‌نگ به‌ سکرتێری فراکسیۆنه‌کانی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا

برزۆ مه‌جید به‌ 23 ده‌نگ به‌ سکرتێری کاروباری خه‌ڵک هه‌ڵبژێردرا

ده‌رباز محه‌مه‌د به‌ سکرتێری کاروباری ژووره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86314

Your Comment

You are replying to: .
captcha