کوردپرێس:
کۆمیته‌ی گه‌لان و باوه‌ڕیی که‌جه‌که په‌یامێکی سه‌باره‌ت به ڕۆژی 10ی موحه‌ڕه‌م (عاشوورا) بڵاو کرده‌وه و و ڕایگه‌یاند: "ڕێگه‌ی ڕاست و رێبازی ئیمام حسێن ئه‌وه‌یه له دژی یه‌زیدبوونی هاوچه‌رخ به‌یه‌که‌وه تێ‌بکۆشین."
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی که‌جه‌که؛
خه‌باتی ئیمام حسێن و ده‌یان هاوڕێکانی له دژی زۆڵمی یه‌زید له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تێکۆشانێکی گرنگه. ئه‌و تێکۆشانه له‌دڵی دادخوازان و خه‌باتکارانی یه‌کسانی و ئازادیی گه‌لان و هزر و بیریاندا جێگه‌یێکی پیرۆزی هه‌یه.
به‌رخۆدانی که‌ربه‌لا به شێوه‌ی عیبادهت به‌بیر ده‌هێنرێته‌وه و میراسێکی پیرۆزی تێکۆشانی ئازادیی مرۆڤایه‌تی بۆ گه‌له‌که‌مان به‌جێهێشتووه. له‌به‌ر ئه‌وه ئیمام حسێن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕێبازێکه. ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خه‌باتی داواکاریی ماف و دادگه‌ریی به‌رده‌وامن 1379 ساڵه به ڕۆژۆگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی خواردن، گیانی نرخی مرۆڤایه‌تی و بیر و باوه‌ڕیان بۆ نه‌وه‌کانی دوای خۆیان به‌جێهێشتووه.
هێڵی به‌رخۆدانی ئیمام حسێن که به عیبادهت پیرۆز ده‌کرێت، نرخێکی گه‌وره‌یه. پیرۆزییه‌که‌ی له‌وه‌دایه زاڵمه‌کان قبووڵ ناکات. ده‌ست له ژیانی خۆیان به‌رده‌ده‌ن و له دژی ده‌ستبه‌سه‌رکردن و ناحه‌قی خۆیان ڕاده‌ستی سوڵتان و قهسرنشینهکان ناکه‌ن که ویژدان و ئابڕووی مرۆڤایه‌تی پێشێل ده‌که‌ن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی مافداره و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌خلاق و ئابڕووی مرۆڤایه‌تی ده‌کات سه‌دان ساڵه به بیر ده‌هێنرێته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌وه حسێنی بوون له به‌ره‌ی ئیمام حسێندا به واتای ئه‌وه دێت مرۆڤه‌کان به بێ جیاوازیی له‌دژی زوڵم و زۆری و قه‌سر و سوڵتان که ئابڕوو و ویژدانی مرۆڤایه‌تی پێشێل ده‌که‌ن، تێده‌کۆشن.
له کوردستان و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌سه‌ڵاته‌کانی وه‌ک یه‌زید زوڵم له گه‌لانی ئێمه ده‌که‌ن. ده‌توانین بڵێین له هه‌موو وڵاتێک‌دا کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندیخواز بۆ پاراستنی قه‌سر و سوڵتانه‌کان زوڵم ده‌که‌ن و مافی گه‌ل ده‌خۆن. وه‌ک چۆن له هێرشه فاشیستیه‌کانی (ئاکه‌په- مه‌هه‌په)دا بینیمان، داواکاریی سه‌ره‌کیی گه‌لی کورد وه‌ک بیانوویێک بۆ هێرشکردن به کار ده‌هێنن. ئه‌و فاشیسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئیمپڕیالیزمی خۆیان، داواکارییه ڕه‌وا و یاساییه‌کانی گه‌لی کورد ده‌که‌ن به بیانوو و هه‌وڵی داگیرکردنی خاکی سووریا و عێراق ده‌ده‌ن. هه‌موو ڕۆژێک بێ ئه‌وه‌ی جیاوازیی له نێوان ژن و منداڵ و په‌ککه‌وته بکه‌ن، مرۆڤی بێ‌تاوان ده‌کوژن. هاوشێوه‌ی یه‌زید ده‌ڵێن یان ده‌بێت سیستمه‌که‌مان قبووڵ بکه‌ن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانمان بن یان ده‌تانکوژین. ئێش و ئازاری هه‌ژار و چه‌وسێنراوه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌کار ده‌هێنن. وه‌ک ده‌زانرێت زاڵم هه‌موو کاتێک له دژی ئه‌وانه‌ی داوای یه‌کسانی و ماف و حه‌ق ده‌که‌ن به‌ره‌کانیان یه‌کده‌خه‌ن. یه‌کده‌گرن و به‌یه‌که‌وه ده‌جووڵێنه‌وه. به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه ده‌مانه‌وێت بڵێین، ئه‌وانه‌ی به‌رخۆدانی که‌ربه‌لا به بیر ده‌هێننه‌وه، پێویسته له تێکۆشینی دژی زوڵم و زاڵمدا هه‌وڵی یه‌كێتی بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌م ڕۆژه‌دا وانه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه له بیره‌وه‌ری موحه‌ره‌مدا که تا ئاستی عیبادهت پیرۆزه، له دژی زوڵمی ده‌سه‌ڵاتداران به هزرێکی ڕێکخراوه‌یی و به سه‌رفرازی به‌یه‌که‌وه تێ‌بکۆشین.
ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه دۆخی کوردستان، سووریا و تورکیا ده‌بینین ئه‌وانه‌ی که ڕێچکه‌که‌یان ده‌گاته یه‌زید ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگای عه‌له‌ویش له‌ناو ببه‌ن. فشار و زوڵمێکی زۆری ڕژێمی فاشیستی ئه‌ردۆغان- باخچه‌لی له‌سه‌ر عه‌له‌وییه‌کانی تورکیا و کوردستان هه‌یه. هێرشی قبووڵنه‌کراو له به‌رامبه‌ر پیرۆزییه‌کانی کۆمه‌ڵگای عه‌له‌ویی ده‌کرێت. له ڕێگه‌ی خوێندنگاکانی ئیمام خه‌تیب که به پشتگیریی ئه‌وقاف بوونه‌ته هۆلدینگ، گیان، ڕێباز و مێژووی عه‌له‌وییه‌کان ده‌که‌نه ئامانج و ده‌یانه‌وێت له‌ناوی به‌رن. ڕووی چه‌ته‌کان ده‌که‌نه ده‌رگای عه‌له‌وییه‌کان و په‌یامی کۆمه‌ڵکوژییان بۆ ده‌نێرن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ی ڕاست و ڕێبازی ئیمام حسێن ئه‌وه‌یه له دژی یه‌زیدبوونی هاوچه‌رخ به‌یه‌که‌وه تێ‌بکۆشین. موحه‌ره‌م فه‌رمان به عه‌له‌وییه‌کان ده‌کات له دژی فاشیزمی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ هێزه دیموکراتخوازه‌کان تێ‌بکۆشن.
وه‌ک عه‌له‌وییه‌کان، موسوڵمانانی شیعه‌ش به‌رخۆدانی که‌ربه‌لا به بیر ده‌هێننه‌وه. به بڕوای ئێمه، فه‌رمانی ئه‌م خه‌ته ئه‌وه‌یه له دژی یه‌زیدبوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورک سه‌رکێشی ده‌کات و له دژی هه‌موو سیاسه‌ته زۆرده‌سته‌کان تێ‌بکۆشین. ڕه‌حمه‌تی خوا له‌و موسوڵمانه شیعانه بێت که له مه‌راسیمه‌کانی ئه‌مساڵه‌ی که‌ربه‌لادا گیانیان له‌ده‌ست دا. بانگه‌وازیمان بۆ موسوڵمانانی شیعه و هه‌موو بڕواداران که له‌سه‌ر ڕێچکه‌ی ئیمام حسێن تێده‌کۆشن ئه‌وه‌یه، له دژی ڕژێمه دیکتاتۆر و فاشیسته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌ره‌یێکی هاوبه‌ش تێکۆشانی دیموکراسی گه‌ش بکه‌ن.
به بۆنه‌ی ڕۆژی موحه‌ره‌م و ڕۆژی عاشوورا جارێکی‌تر ئیمام حسێن له ناخی دڵه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه و هیوادارین ڕۆژووی دوانزده ئیمام و خزمه‌ته‌که‌یان له ده‌فته‌ری حه‌قدا بنووسرێته‌وه.
بانگه‌وازیمان بۆ هه‌موو هۆگرانی ئیمام حسێن ئه‌وه‌یه با هه‌وڵ بده‌ین وه‌ک حه‌زره‌تی حسێن و هه‌موو شه‌هیده‌کان له تێکۆشانی دژی زوڵمدا بژین. له تێکۆشانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کوردستاندا که ته‌ڤگه‌رێکی هاوچه‌رخی حسێنییه، شه‌هیده‌کان ده‌ژین. بانگ له هه‌موو که‌سێک ده‌که‌ین به‌شداری له به‌ره‌ی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی‌دا بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنیوز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment