بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وته‌بێژی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق رێكبكه‌ون.
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی به‌غدا، داوامان كرد و پێشنیاركرا، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک فراكسیۆنه‌كان و ئه‌و لیژنه په‌رله‌مانیانه‌ی كه ئه‌ندامی كوردی تێدایه له په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم، وه‌ک كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: لیژنه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زیری پلانداناوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و هه‌ره‌یه‌ک له خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم و وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند لایه‌نێكی تر ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ن.
جووتیار عادل زیادی کرد: ئامانج له سه‌ردانه‌كه تاووتوێ كردنی پرسی بودجه‌یه و كێشه‌ی بودجه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلا ده‌كه‌ینه‌وه و ئامانجی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراقدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا.
وته‌بێژی حکوومەتی هه‌رێم راشیگه‌یاند به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، حكوومه‌تی عێراق 80 ملیار دۆلار قه‌رزداری هه‌رێمی كوردستانه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment