کوردپرێس:
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان که هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییه به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند: "له ڕاستیدا من هیچ زانیارییێکم نییه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه یان هیچ باسێک کرابێت له مه‌کته‌بی سیاسی یان سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی به‌ڵام هه‌موان ده‌زانین که ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی کوردستان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها حکوومه‌ت هه‌یه که ئه‌مانه هه‌مووی به یاسا ڕێکخراوه، هه‌ریه‌که کاری خۆی هه‌یه و له بواری خۆیدا کار ده‌کات".
ناوبراو زیادی کرد: "ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نێک دروست ببێت که ده‌ستی حکوومه‌ت و په‌رله‌مان ببه‌ستێت و ده‌ست وه‌ربداته کاروباری ئه‌و سێ دامه‌زراوه‌یه ئه‌وا به ڕاستی من پێم باش نییه چونکه هه‌ریه‌ک له‌و سێ دامه‌زراوه‌یه کاری خۆیان هه‌یه و سه‌ربه‌خۆن له‌و کارانه‌ی پێیان دراوه به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نێکیش بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوخۆییه‌کان و یه‌کڕیزی میلله‌ته‌که‌مان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شانه‌ی له ده‌ره‌وه له میلله‌ته‌که‌مان ده‌کرێت یا کۆده‌نگییێک بێت بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی میله‌ته‌که‌مان به هه‌موو دنیا من به‌و شێوه‌یه پێم باشه".
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌باره‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه گوتی: "کاتێک ئه‌نجومه‌نه‌که دروست کرا بۆ سه‌رۆکایه‌تی کردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن و له‌سه‌ر کێ ڕێکده‌که‌ون واته ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێککه‌وتنی لایه‌نه‌کان".
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: "هه‌موو یه‌کڕیزییێکی ئه‌م میلله‌ته‌م پێ باشه جا به هه‌ر ڕێگایێک هه‌یه، له‌ژێر سێبه‌ری هه‌ر ناوێک‌دا هه‌یه ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێم ده‌ستوه‌ردان له کاروباری حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان هێڵێکی سوور بێت ئه‌گه‌رنا یه‌کڕیزی له ژێر هه‌ر ناو سێبه‌رێکدا بێت و هه‌ر که‌س به‌رپرسی بێت من پێم باشه".
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا باسی له‌وه‌ش کرد: "ئه‌گه‌ر بڕوانینه ڕابردوو که به‌ڕه‌حمه‌ت بێت جه‌نابی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعوود له گۆڕه‌پانه‌که‌دا بوون توانیبوویان ڕۆڵێکی باشیان هه‌بێت له کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ڵام ئه‌مڕۆ که جه‌نابی مام جه‌لال کۆچی دوایی کردووه هه‌ر جه‌نابی کاک مه‌سعوود ماوه، جه‌نابی کاک مه‌سعوود ده‌توانێت هه‌ستێت به‌و کاره".
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا وه‌ک یه‌كێتی ئاماده‌ن ئه‌و داوایه له بارزانی بکه‌ن وتی: "نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و کاته هه‌ر کات گه‌یشته ئه‌وکاته هه‌ر کاتێک بوو ئێمه هیچ کات ڕێگریمان له جه‌نابی کاک مه‌سعوود نه‌کردووه. کاک مه‌سعوود ئه‌مڕۆ سه‌رکرده‌یێکی دیاری میلله‌ته‌که‌مانه و سه‌رۆکی ئه‌م هه‌رێمه بووه له پێشتر له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر کات کاتی هات ئه‌وکات یه‌کێتی بۆچوونی خۆی ده‌دات و پێموایه هه‌رشتێک له به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ته‌که‌مان بێت بۆ یه‌کڕیزیی یه‌کێتی پشتگیری بکات، ئێمه پێشتر بۆ کاک مه‌سعوود کارمان کردووه و ده‌نگمان پێداوه ببێته سه‌رۆکی هه‌رێم و جه‌نابی مام جه‌لال به هه‌موو توانایێکیه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیش کاری کردووه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌گه‌ر ئێستاش کاک مه‌سعوود بیه‌وێت ئه‌و ڕۆڵه ببینێت و ببێته سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که و هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆ بکاته‌وه و یه‌کڕیزیی کورد بپارێزیت بێگومان وه‌ک یه‌كێتی هه‌مان هه‌ڵوێستی ڕابردوومان ده‌بێت ئه‌وا یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بێت که وه‌ک ڕابردوو بوومان."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment