به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا کۆبوونه‌وه‌یێکی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه کورده‌کانی دیاربه‌کر- ماردین و وانی تورکیا و دیاری‌کردنی قه‌یووم له جێگه‌یان به‌ڕێوه برد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاندرس کیناپه سه‌رۆکی کۆنگره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێیی و هه‌رێمییه‌کانی کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا نیگه‌رانیی خۆی له دوورخستنه‌وه‌ی سێ شاره‌وانیی کوردی تورکیا ده‌ربڕی و ڕای‌گه‌یاند: ئێمه وه‌ک کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا له نزیکه‌وه به‌دواداچوون بۆ مه‌سه‌له‌ی دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانانی کوردی تورکیا ده‌که‌ین. شاره‌وانانی پارتی دیموکراتی گه‌لان له ئه‌نجامی ئیراده‌یێکی ئازاد و عادڵانه‌دا هه‌ڵبژێردراون. له ڕابردووش‌دا کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا نیگه‌رانیی خۆی له سه‌پاندنی یاسای به‌ده‌ر له یاسا و ڕێساکان دژی شاره‌وانییه‌کان و دیاری‌کردنی قه‌یووم له جێگه‌ی هه‌ڵبژێردراوانی گه‌ل ده‌ربڕیبوو.
له کۆتاییی کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار درا که ڕاپۆرتده‌ره‌کانی کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا ڕۆژانی 1 تا 4ی ئه‌کته‌وبری 2019 سه‌ردانی تورکیا بکه‌ن و دۆخه‌که بکۆڵنه‌وه و له کۆتاییی مانگی نۆڤێمبێریشدا گرووپێکی‌تر سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکات.
هه‌روه‌ها کۆنگره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێیی و هه‌رێمییه‌کانی کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵی بانگهێشت کرد که سه‌ردانی شاری ستراسبۆرگ بکات و به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی مانگی ئه‌کته‌وبری ئه‌و کۆنگره‌یه بکات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی یۆرۆنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment