به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم وته‌بێژی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) ئاماژه‌ی به دواپێشهاته‌کانی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا کرد و ڕای‌گه‌یاند: دانووستانه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا درێژه‌ی هه‌یه. له‌باره‌ی دانووستانه‌کان زانیاریی پێویست ڕاده‌ستی سوپای سووریای دیموکرات و ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات کراوه. دیداره‌کان درێژه‌ی هه‌یه. نازانم ئه‌نجامه‌کانی چ ده‌بێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرد: گرینگ‌ترین بابه‌ت له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام ئیتیفاق‌نه‌کردنی تورکیا و ئه‌مریکایه له‌سه‌ر قووڵاییی ناوچه ئارامه‌که و ئاستی چالاکیی هێزه‌کانی تورکیا له‌و ناوچه‌یه. له حاڵێکدا که ئه‌مریکا بازنه‌یێکی 15 کیلۆمه‌تری له قووڵاییی سنووره‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ سووریای له‌به‌رچاو گرتووه تورکیا داوای دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و قووڵاییه ده‌کاته‌وه. ئه‌م ڕێکنه‌که‌وتنه نیگه‌رانی لای سوپای سووریای دیموکرات دروست کردووه که داخڵ‌بوونی هێزه‌کانی سوپای تورکیا بۆ ناوچه‌که وه‌ک هێڵی سووری خۆی ده‌زانێت. ڕێگه‌مان به ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا دا به‌ڵام مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییی سوپای تورکیا له ناوچه‌که قبووڵ ناکه‌ین. ئه‌م بابه‌ته ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌شه‌وه قبووڵ ناکرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment