گەورەترین پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی کەلەپووری کورد جێبەجێ دەکرێت

بەشی فەرهەنگ- ئەنستیتۆی کەلەپووری کورد لە نوێترین پڕۆژەیان، لەگەڵ كۆنسوڵی ئەمەریکا لە كوردستان پڕۆژه‌ی ئەرشیفكردنی كولتوور و كەلەپووری کوردی راگەیاند و بڕیارە لە پڕۆژەکەدا 15 ھەزار کتێب و 3 ھەزار وێنەی کولتووریی گرنگ و 23 ھەزار فایلی دەنگی و ڤیدیۆیی ئەرشیف بکرێت.

کوردپرێس:

مەزهەر خالقی سەرۆکی ئەنستیتۆی کەلەپووری کورد و کونسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند پڕۆژەی بەدیجیتاڵكردنی ئەرشیفی نەتەوەییی كورد لەسلێمانی راگەیەنراوە كە تێچووەكەی لەلایەن ئەمریكاوە دابین كراوە و لە پرۆژەكەشدا چەندین هەزار كتێب و وێنە و فایلی ڤیدیۆیی و دەنگی ئەرشیف دەكرێن.

هەر لەبارەی پرۆژەكەشەوە، ستیڤ فەیگن كونسووڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی_كوردستان و مەزهەر خالقی بەڕێوەبەری ئینستیوتی كەلەپوری كورد ئامانجی پرۆژەی بەدیجیتاڵكردنی ئەرشیفی نەتەوەییی كوردیان لە شاری سلێمانی راگەیاند.

كونسووڵی ئەمریكا و مەزهەری خالقی لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیاندا ئاماژەیان بەوەش دا ئەو پڕۆژەیە ئاسانكاریی زۆر بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەسەر نەتەوەی كورد دەكات.

تێچووی پرۆژەكە 150 هەزار دۆلارەو لەلایەن كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكاوە لەهەرێمی كوردستان پاڵپشتی دەكرێت بەمەبەستی پاراستن و مانەوەی كەلەپووری كورد لە ئێستا و داهاتوودا.

لەپرۆژەكەشدا 15 هەزار كتێب و 23 هەزار فایلی دەنگی و ڤیدیۆیی و سێ هەزار وێنەی كلتوری كوردی لەخۆ دەگرێت و بەشێوەی دیجیتاڵی ئەرشیف دەكرێن و دەتوانرێت لە ڕێیەوە دەست بكەوێت و بۆ توێژینەوەو لێكۆڵینەوەی زانستنی سوودی لێوەر بگیرێت.

مەزھەری خالقی، سەرۆکی ئەنستیتیوی کەلەپووری کوردی گوتیشی: "خۆشحاڵم كە بۆ یەكەم جار لە مێژووی گەلەكەمان، كتێبخانەیێكی دەوڵەمەندی كولتوور و فەرھەنگی كورد دەبێتە دیجیتاڵ، كە ھەموو خەڵك دەتوانن لەسەر ئینتەرنێت ئەم ئەرشیفە دەوڵەمەندە ببینن".

بەدیجیتاڵ کردنی ئەرشیڤی بەڵگە و دەقە زانستی و مێژوویییەکان لە توێژینەوەی زانستیدا بابەتێکی هەرە زەروورە کە دەبێتە هۆی دەستپێڕاگەیشتنی توێژەران بە دەق و بەڵگە پێویستەکان و ئەم هەنگاوەی ئەنستیتۆ کەلەپووری کورد لە سلێمانی کە مەزهەر خالقی سەرۆکایەتیی دەکات دەتوانێت دەستپێخەرییێک بێت بۆ کۆ کردنەوە و بە ئەلەکترۆنی کردنی دەقی کتێب و ڕۆژنامە و گۆڤار و وێنە و ڤیدیۆ و هەموو ئەو دۆکیۆمنێتانەی لەباری مێژووی و ئایینی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و کەلتووری و ئابووری و هەموو ڕەهەندەکانی تریشەوە بەها و بایەخیان پێدراوە.

News Code 86277

Your Comment

You are replying to: .
captcha