کوردپرێس: لە دیدارەکەدا بە درێژی باسی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا و مەسعوود بارزانی جەختی کردەوە کە پشتیوانیی دیالۆگ دەکەن بۆ چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور. هەروەها دۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڕەشەکانی داعش خرایە بەر باس.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگەیاند کە ئەگەرچی داعش لەڕووی شەڕی بەرەییەوە شکاوە، بەڵام لەناو نەچوون و خەریکی خۆ ڕێکخستنەوەن. هەروەها تەئکیدی کردەوە کە داعش هەڕەشەیە بۆ سەر هەموولایێک، بۆ هەندێ لا هەڕەشەی نزیک و بۆ هەندێکی تر هەڕەشەکە دوور مەودایە، ئەو هۆکارانەش کە داعشیان دروست کرد وەک خۆیان ماون و چارەسەر نەکراون.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و بارودۆخی کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140 تاتوێ کرا.
بارودۆخی سووریا تەوەرێکی تری ئەو دانیشتنە بوو و مەسعوود بارزانی نیگەرانی و تێبینییەکانی خۆی لەسەر بارودۆخ و داهاتووی گەلی کورد لە سووریا بە شاندی میوان ڕاگەیاند.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment