نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى دوو جێگرەکەی ده‌ركرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو جێگرەکەی ده‌ركرد.

کوردپرێس: فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند رۆژی یەکشەممە 8-9-2019 نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا وه‌ک جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رکردووە.

جەعفەر مستەفا عەلی کێیە؟

‏ناسراو بە شێخ جەعفەر شێخ ‏ مستەفا ‏

1956 لە قەرەداغ لە دایکبووە

‏ لە ساڵی 1969 بووەتە پێشمەرگە

ساڵی 2004 بووەتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە

فەرماندەی یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگە بووە

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە

مستەفا سەید قادر کێیە؟

1958 لە قەڵادزێ لەدایکبووە

پەیمانگەی کشتوکاڵی هونەری ئەبوغرێبی لە بەغدا تەواوکردووە

1978 پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کردووە

16/4/1980 بووەتە پێشمەرگە

1990 تاوەکوو 1991زیندانی سیاسی بووە

1995 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی

چەندین بەرپرسیاریەتی جیاوازی لە رێکخستن و پێشمەرگایەتی هەبووە

ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە

2001 دوای کۆنگرەی 2 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

جێگری فەرماندەی گشتی پێشمەرگەی یەکێتی بووە

1998تاوەکوو 2001 وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی بووە

رێکخەری ژووری کارگێڕی و دارایی بزووتنەوەی گۆڕانە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86269

Your Comment

You are replying to: .
captcha