به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێدیه یووسف ئه‌ندامی کۆنگره‌ی ستاری کوردستانی باسی له دوادۆخی عه‌فرین کرد و به هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووزی گوت: زیاتر له ساڵێکه که عه‌فرین داگیر کراوه و له‌م ماوه‌یه‌دا داڕمانی عه‌فرین له هه‌موو بواره‌کان خراوه‌ته ده‌ستووری کاره‌وه. ده‌وڵه‌تی تورکیا له ڕێگای ئیلتیزامکردنی خه‌ڵکی عه‌فرین بۆ به‌جێهێشتنی خانووه‌کانیان خه‌ریکه دیمۆگرافیای ئه‌و شاره ده‌گۆڕێت. ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌رکرده داعشییه‌کانی له گوند و گه‌ڕه‌که‌کانی عه‌فرین نیشته‌جێ کردووه که له ئۆپه‌راسیۆنی سوپای سووریای دیموکرات دژی داعش له باغۆز ماونه‌ته‌وه. هاوکات ئه‌و تورکمانانه‌ی که وه‌ک په‌نابه‌ری سووری له تورکیادان له عه‌فرین نیشته‌جێ کراون.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: له‌م دواییه‌دا ڕفاندنی هاووڵاتییانی سڤیل له عه‌فرین به شێوه‌یێکی جیدی به‌رز بۆته‌وه. گرووپه‌کانی سه‌ر به سوپای تورکیا که‌سانی ڕفێندراو ئه‌شکه‌نجه ده‌ده‌ن، ده‌ستدڕێژی ده‌که‌نه سه‌ریان و دواتر ده‌یانکوژن. ته‌نها ئه‌م مه‌سه‌له نییه له ڕێگای زۆربێژییه‌وه هه‌لده‌کوتنه سه‌ر خانووی خه‌ڵک و ماڵ و سامانیان به‌تاڵان ده‌به‌ن. له ڕاستیدا تورکیا له ڕێگای گوشارخستنه سه‌ر خه‌ڵکی عه‌فرین و ده‌رکردنیان له‌و شاره تورکمانه‌کان له ناو عه‌فرین نیشته‌جێ ده‌کات و به شێوه‌ی فه‌رمی ئه‌و ناوچه‌یه له کوردستانی سووریا جیا ده‌کاته‌وه و به ناوچه‌کانی خۆیه‌وه دهیلکێنێت.
هێدیه یووسف جه‌ختی کرد: پارتی داد و گه‌شه سه‌رچاوه‌ی سه‌رجه‌م قه‌یران و پێکدادانه ناوخۆیی و بیانییه‌کانه. ئه‌م حیزبه به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێکی زۆر گه‌وره بۆته‌وه. جگه له قه‌یرانی ئابووریی تورکیا ژماره‌یێک له ئه‌ندامانی ئاک‌پارتی ده‌ستیان له‌کار کێشاوه‌ته‌وه. پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له به‌رانبه‌ر ڕێچار و چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌کانی ئێستا ده‌وه‌ستێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment