به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بلوومبێرگ له ڕاپۆرتێکدا هه‌وڵه‌کانی عێراق بۆ جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی هه‌مبه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌پێی ڕێککه‌وتنی ڕێکخراوی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت یان ئۆپێک به ناسه‌رکه‌وتووانه وه‌سف کرد. ئه‌م گۆڤاره هۆکاری سه‌ره‌کیی ڕووداوه‌که به به‌رده‌وامیی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ده‌زانێت.
بلوومبێرگ له ڕاپۆرته‌که‌یدا نووسیی: به‌پێی لێکدانه‌وه‌کان عێراق و هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه نزیکه‌ی 5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌رهه‌م ده‌هێنن به‌ڵام له مانگی ڕابردوودا به‌رهه‌مهێنانی 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌یان به به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان زیاد کردووه که وه‌زیری نه‌وتی عێراقیش هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به دابینکردنی پێداویستییه وه‌رزییه‌کانی وڵات وه‌سف ده‌کات.
گۆڤاره‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که عێراق نه‌یتوانیوه به‌ڵێنه‌کانی به ئۆپێک له‌باره‌ی دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بباته سه‌ر که ئه‌و مه‌سه‌له په‌یوه‌ندیی به به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه.
ئه‌م گۆڤاره له زاری وه‌زیری نه‌وتی عێراق -که له کۆنگره‌ی جیهانیی وزه له ئه‌بووزه‌بیدا به‌شداری کردووه- ڕایگه‌یاندووه که ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق هه‌ندێک کێشه‌ی له بواری به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت دروست کردووه که ئه‌م مه‌سه‌له کارتێکه‌ری له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌کانی عێراق داناوه وه‌ک دووهه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌وره‌ی نه‌وتی خاوی ئه‌ندامی ئۆپێک.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق باس له هه‌وڵه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان له‌سه‌ر نه‌وت و وزه و ته‌ئکید له‌سه‌ر هاوکارییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن ده‌کات و ده‌ڵێت: هێشتا هه‌ندێک مه‌سه‌له له نێوان دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌ئارادایه.
ناوبراو هیوای خواست که هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی ئێستای دوو لایه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی دابه‌شکردنی داهاته‌کانی نه‌وت بگاته ئه‌نجام چوونکه "له ئێستادا که‌سایه‌تییه‌کان عاقڵتر بوونه."
سامر غه‌زبان ته‌ئکیدی کرده‌وه که سیاسه‌تی کورد بۆ فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وت به‌ره‌وڕووی شکست ببووه‌وه چوونکه ئه‌م مه‌سه‌له که‌ڵه‌که‌بوونی قه‌رزی گه‌وره له‌سه‌ر کورد و هه‌رێمی کوردستانی لێکه‌وتۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment