به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا کاراسۆ ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که وه‌رگرتنی یارمه‌تیی دارایی له شاره‌وانییه‌کانی هه‌ده‌په‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: شتێکی وا له‌ئارادا نییه. ئه‌گه‌ر بیسه‌لمێنن که ئێمه تۆزقاڵێک پاره‌مان له شاره‌وانییه‌کانی هه‌ده‌په وه‌رگرتووه په‌که‌که هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه. شتێک که ئێمه داوا له‌وان ده‌که‌ین ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزارییه به خه‌ڵک له شاره کوردنشینه‌کان. هاوکارییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه کوردنشینه‌کان بێت و جیا له‌مه داوای شتێکی دیکه‌مان له‌وان نه‌کردووه. ئه‌م فریودانه که ده‌نگۆکانی بڵاو بۆته‌وه به ته‌واوه‌تی درۆیه. خۆیان پاره بۆ هه‌موو شوێنێک ده‌نێرن و وا بیر ده‌که‌نه‌وه که شاره‌وانیی ناوچه کوردنشینه‌کانیش کارێکی وا ده‌که‌ن. ئه‌وان داوای پاره له ئێمه نه‌که‌ن ئێمه داوای که‌مترین پاره‌یێک له‌وان ناکه‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا باسی له گردبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه کورده‌کان کرد له به‌رانبه‌ر بینای هه‌ده‌په بۆ ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به ڕفاندنی منداڵانیان و بردنیان به‌ره‌و چیاکان به مه‌به‌ستی ئه‌ندامێتی له په‌که‌که و زیادی کرد: سه‌رجه‌م ئه‌مانه فیتنه و پیلانی له‌پێش داڕێژراوه. به‌رخۆدان له به‌رانبه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه‌کان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه ئه‌نجام درا. بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رخۆدان له به‌رانبه‌ر قه‌یوومه‌کان کز بکه‌ن و ڕێگری له پاڵپشتییه‌کانی خه‌ڵک بکه‌ن پیلانێکی وایان داڕشت.
شایانی باسه؛ به دوای دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانانی دیاربه‌کر- ماردین- وان و دیاریکردنی قه‌یووم له جێگه‌ی شاره‌وانانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک هۆکاری ئه‌م کاره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسییه‌وه ناردنی یارمه‌تیی داراییی شاره‌وانییه‌کان بۆ په‌که‌که ڕاگه‌یێندرابوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی KRDnews
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment