به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به 11ی ئه‌یلوولی 2019 به‌ختیار ڕه‌حمانی‌پوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگه‌کانی پارێزگای کوردستان ڕای‌گه‌یاند: له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا به ڕێژه‌ی 262 هه‌زار و 492 که‌س له ڕێگای ده‌روازه‌ی سنووری باشماخه‌وه بۆ ئێران هاتوونه‌ته ژووره‌وه که ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو 141 هه‌زار و 330 که‌س زیاتر بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگه‌کانی کوردستان ڕێژه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌شی ئاشکرا کرد که هه‌ر له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا له ده‌روازه‌ی سنووری باشماخه‌وه چوونه‌ته هه‌رێمی کوردستان و ڕای‌گه‌یاند: 469 هه‌زار و 770 گه‌شتیار له‌و ماوه‌یه‌دا چوونه‌ژووره‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان تۆمار کردووه که 135 هه‌زار و 299 که‌س زیاتر له ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو بووه.
ناوبراو زیادیشی کرد: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 7 هه‌زار و 360 ئۆتۆمبێل له سنووری باشماخ چوونه‌ته خاکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ش سه‌دا 99 به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار کردووه.
به‌ختیار ڕه‌حمانی‌پوور ڕێژه‌ی ناردنکاریی پێنج مانگی ڕابردووشی ئاشکرا کرد که 855 هه‌زار و 595 ته‌ن بووه و به‌ها کاڵا نێردراوه‌کانیش گه‌یشتۆته 506 ملیۆن و 802 هه‌زار و 607 دۆلار.
شایانی باسه؛ ده‌روازه‌ی سنووری باشماخ یه‌ک له ده‌روازه هه‌ره‌گرینگه فه‌رمییه‌کانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گه‌شتیاره له نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان که ده‌که‌وێته مه‌ودای 15 کیلۆمه‌تریی شاری مه‌ریوان له پارێزگای کوردستان.
Your Comment