بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش ئەوەی بە هۆی قەرەباڵخی و پاڵەپستۆوە دیوارێکی حەرەم ڕووخا و ژمارەیێک زیارەتکار بوونە قوربانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی قوربانییان کرد و ئامادەییی هەرێمی کوردستانیشی دەربڕی بۆ هاوکاری کردنی بریندارانی ئەو ڕووداوە.
ڕۆژی سێشەمە 10ی ئەیلوولی 2019 لە ئەنجامی قەرەباڵخیی زۆر و بەسەریەکدا کەوتنی ژمارەیێکی زۆر هاووڵاتیی شیعەمەزهەب لە رێوڕەسمێکی عاشوورا لە کەربەلا، دەیان کەس بوونە قوربانی کە 31 کەسیان گیانیان لە دەست دا و 100 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەبارەی رووداوەکە سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاندبوو "لە راکردنی توێریجی ئەمڕۆ (10-9-2019)، 31 کەس گیانیان لەدەست دا و 100 کەسی دیکەش برینداربوون، کە رەوشی تەندروستیی 10 کەسیان خراپە".
راکردنی توێریج نەریتێکی ساڵانەی شیعەکانە و لە نیوەڕۆی 10ـی موحەڕەمدا یادی دەکەنەوە. ملیۆنان کەس بەشداری لەو رێکردنە دەکەن و لە ناوچەی قەنترەی سەلامەوە لە کەربەلا بە ئاراستەی مەزاری ئیمام حوسێن کە درێژییەکەی دوو کیلۆمەترە رێ دەکەن.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قو‌ربانييانى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ين كه له ئه‌نجامى قه‌ره‌باڵغى و به‌سه‌ريه‌كدا كه‌وتنى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمێكى ئايينيى شيعه، زياتر له (30) كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و به ده‌يانى ديكه‌ش بريندار بوون.
له دڵه‌وه هاوخه‌م و هاوسۆزيانين و خواى مه‌زن دڵنه‌واييان بداته‌وه، هيواى به‌هه‌شت بۆ قوربانييان و زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين. هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پزيشكى و پێشوازى له برينداران ئاماده‌يه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
10/9/2019
Your Comment