ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی‌ دۆسیه‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی‌ هه‌رێم دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سته‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان كه‌ ده‌سته‌یێكی‌ سه‌ربه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراقه‌ ده‌ڵێت: ئاماده‌كارییان كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ دۆسیه‌ی‌ هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا سامی‌ سودانی‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند: هێشتا دانووستان به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ وه‌رگرتنی‌ دۆسیه‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان.

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وتی‌: ده‌سته‌كه‌مان هه‌وڵ ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی‌ ئیداره‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به ‌شێوه‌یێكی‌ خێرا و له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسای‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كاندا.

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، به‌پێی‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌بردنی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له ‌ده‌ستی‌ حكوومه‌تی‌ فیدراڵدا ده‌بن.

راده‌ست كردنی‌ ئیداره‌ی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ دراوسێ یه‌كێكه‌ له‌و داواكارییانه‌ی‌ كه‌ له‌ دوای‌ ریفراندۆمه‌وه‌ حكوومه‌تی‌ عێراق وه‌كوو مه‌رج سه‌پاندویه‌تی‌ به‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستاندا.

سەرچاوە: سبەی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8624

Your Comment

You are replying to: .
captcha