کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 9ی ئەیلوولی 2019 ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، ئەمریکا 55 بارھەڵگر ھاوكاریی نوێی سەربازی ناردووەتە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ھێزەكانی سووریا دیموكراتی لە رۆژھەڵاتی فورات.
روانگەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، لە كاتی ئازادكردنی باغۆزەوە تا ئێستا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی 2750 بارھەڵگر ھاوكاریی بۆ ھەسەدە ناردووە.
رەوانەکردنى چەک و تەمەنى بۆ رۆژئاواى کوردستانە هاوکاتە لەگەڵ داواکارییەکانى تورکیا بۆ وەستاندنى هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ هێزە کوردییەکانى سووریا، بەڵام ئەمریکا ئەو داواکارییانەى رەت کردووەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment