کوردپرێس:
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی تی بی ئێنی ئەمریکی باسی له‌وه كرد، بەپێێ دەستور پاراستنی سنورەکانی هەرێم لە ئەستۆی حکوومەتی عێراقه، بۆیه و پێویستە حکوومەتی ناوه‌ند لەسەر بۆردومانەکان هەڵویستی جدی بنوێنێت.
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی عێراق چه‌ند جارێك نیگه‌رانی نیشانداوه له بۆردوومانكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كانی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌دا ماوه‌ته‌وه، نه حكوومه‌ت و نه په‌رله‌مانی عێراق كاری جدی نه‌كردووه بۆ ڕاگرتنی بۆردومانه‌كان.
له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوكه‌وه شۆڕش ئیسماعیل وتی، "دۆخی كه‌ركووك باش نیه و به‌مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست پڕۆسه‌ی ده‌ركردنی كورد و تێكدانی ماڵ و حاڵیان بوونی هه‌یه".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
لە شارپرێس وەرگیراوە
Your Comment