سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئێستا کاتی ئاشتییە و چیم لە دەست بێت درێخی ناکەم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان: نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووپاتى کردەوە کە ئێستا کاتى ئاشتییە و پرسى کورد لە تورکیا دەبێ لە ڕێگەى ئاشتییەوە چارەسەر بکرێت، چوونکە شەڕ هیچ شتێک چارەسەر ناکات و نابێت هیچ دەرفەتێک بۆ ئاشتى لە تورکیا لەدەست بدرێت.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە 8/9/2019 لە دیدارێکیدا لەگەڵ شاندێکى پارتى دیموکراتى گەلان HDP بە سەرۆکایەتیى سەزائى تەمەللى، هاوسەرۆکى HDPجەختى لەوە کردەوە کە لە هەوڵەکانى بۆ دەست­پێکردنەوە و سەرخستنى پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا بەردەوام دەبێت و لەم پێناوەدا هەرچى پێویست بێت، درێخى ناکەن.

لاى خۆیەوە شاندى HDP وێڕاى پیرۆزبایى لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواست و سوپاسى هەوڵ و کۆششەکانى ڕابردوو و ئێستاى بەڕێز نێچیرڤان بارزانییان بۆ ئاشتى کرد و دووپاتیان کردەوە کە ئاشتى لە بەرژوەندیى تەواوى گەلانى تورکیادایە و گەلى کورد خوازیارى ئاشتى و چارەسەرى ئاشتیانەیە.

لە دیدارەکدا هەردوولا دۆخى ناوچەکە بەگشتى و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.

شایانی باسە ڕۆژی یەکشەمە 8ی ئەیلوولی 2019 شاندێکی باڵای هەدەپە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێریان کردووە و پێشتریش لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیداریان کردبوو.

News Code 86220

Your Comment

You are replying to: .
captcha