به‌غدا- هه‌ولێر گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باسی دانووستانی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی به‌ "الغدپرس"ی ڕاگه‌یاندووه‌: گفتوگۆی پێشووی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر پرسی ته‌کنیکی و مه‌یدانی و هه‌روه‌هاش پرسه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کان بووه‌ به‌ڵام ڕاگیراوه‌ و ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت ده‌کرێت.

حه‌دیسی جه‌ختی کرده‌وه‌: ده‌سته‌به‌ربوونی هه‌ر چه‌شنه‌ پێشکه‌وتنێک له‌ گفتوگۆی ته‌کنیکی، مه‌یدانی، ئابووری، ئه‌منی و سه‌ربازی به‌ستێن بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی سیاسی ده‌ڕه‌خسێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8622

Your Comment

You are replying to: .
captcha