کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه "م. ع. ب" قازییێکی داعش که له ڕێگای نایاسایی و ناوی ساخته‌وه هاتبووه ناو خاکی تورکیا له‌لایه‌ن هێزی پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵه‌وه ده‌ستگیر کرا.
له‌وباره‌یه‌وه پۆلیسی ئیستانبوڵ ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانیان له ئۆپه‌راسیۆنێک بۆ سه‌ر شانه نوستووه‌کانی داعش له ئه‌سته‌نبۆڵ -که ده‌یانویست کرده‌وه‌ی خراپه‌کارانه له تورکیا ئه‌نجام بده‌ن- ژماره‌یێک چه‌کداری داعشیان ده‌ستگیر کردووه که له نێوانیاندا قازییێکی داعش هه‌یه که بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌یان که‌س له ڕه‌قه‌ی سووریا ده‌رکردووه.
هه‌روه‌ها پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ باسی له‌وه کردووه که قازییهکهی داعش له کاتی ده‌ستگیرکردنیدا ناسنامه‌ی که‌سێکی دیکه‌ی پێبووه و پێشتر به چه‌ندین ناوی خوازراوه‌وه له ناو تورکیادا خۆی ناساندووه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment