کوردپرێس: شاندی هەدەپە بەسەرۆکایەتی فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری باتمان، سەمرا گوزیل پەرلەمانتاری ئامەد، نوران ئمیر پەرلەمانتاری شرناخ و پارێزەر سەمیر نێرگز هاوسەرۆکی شارەوانی نسێبین لە هەێمی کوردستانن و لەچوارچێوەی زنجیرە سەردانەکان و چاوپێکەوتنەکانیان، لەگەڵ موزەیەن گونەش نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان سەردانی کەمپی جودی لە مەخموور-یان کرد.
ئەندامانی شاندەکە پاش سەردانەکەیان لە مەخموور بەرەو شاری هەولێر کەوتنە ڕێ، بەڵام لەخاڵی پشکنین-ی هەولێر ڕاگیران و لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگەیان پێ نەدرا بگەڕێنەوە هەولێر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی موزەیەن گونەش نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان، ئەو شاندە لەهەمان ڕێگەوە ڕۆشتوونە بۆ کەمپی مەخموور بەڵام ئاسایش بە ئەوانی وتووە" ئێوە بێ مۆڵەت چوونە بۆ مەخموور، ئێمە ڕێگە نادەین بگەڕێنەوە هەولێر".
گونەش دەستنیشانی کرد کە پاسەپۆرت و ئیقامەی ئەندامانی ئەو شاندە دەستی بەسەردا گیراوە و لە بازگەکە لە چاوەڕوانیدا بوون تا لە کۆتاییدا پاش پێوەندی گرتن لەگەڵ چەند بەرپرسێک مۆڵەتی گەڕانەوەیان بۆ هەولێر دەرکرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment