کوردپرێس:
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ عه‌قید كالیتۆ و موقه‌ده‌م ستیڤان و تیمێكی ڕاوێژكارانی سه‌ربازیی ھه‌ماھه‌نگیی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: "ھه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ئاراسته‌یێكی دروستدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به شێوه‌یێک كه خواست و مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تێدا دابینكراو بێت".
ناوبراو وتیشی: "بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستمان به پاڵپشتی و ھاوكاری به‌رده‌وامیی ھاوپه‌یمانان ده‌بێت".
لای خۆیانه‌وه تیمی ڕاوێژكاری سه‌ربازیی ھاوپه‌یمانان ھه‌ڵسه‌نگاندنێكی وردیان كرد بۆ ھه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له پرسی ڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه و و رایانگه‌یاند كه له هاوكارییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment