شاندێکی باڵای هه‌ده‌په‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی کوردستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) به‌ سه‌رۆکایه‌تیی سه‌زای ته‌مه‌لی گه‌یشته‌ هه‌ولێر و بڕیاره‌ یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی ئه‌نجام بده‌ن.

کوردپرێس:

ڕۆژی شه‌ممه‌ 7ی ئه‌یلوولی 2019 شاندێکی باڵای‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان "هه‌ده‌په‌" به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ سه‌زای ته‌مه‌لی ھاوسه‌رۆكی ھه‌ده‌په‌ و ژماره‌یێک په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و حیزبه‌ له‌وان هشیار ئۆزسۆی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ی ئامه‌د و به‌دران ئۆزتورک په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئاگری‌ گه‌یشتنه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادی‌ پارێزگاری‌ هه‌ولێر و عه‌لی‌ حسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان پێشوازییان لێكرا.

بڕیاره‌ شانده‌که‌ی هه‌ده‌په‌ یه‌که‌م دیداریان له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی بێت و پاشان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆ ببنه‌وه‌. چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆ ببنه‌وه‌ و بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له‌ هه‌رێمی کوردستان بمێننه‌وه‌ و له‌ به‌رنامه‌یاندایه‌ سه‌ردانی به‌شێکی زۆری لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێم بکه‌ن.

موزه‌ین گونه‌ش نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ تۆڕی میدیاییی ڕووداوی گوت: بڕیاره‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 9-9-2019 شانده‌که‌ی هه‌ده‌په‌ سه‌ردانی شاری سلێمانی بکه‌ن و له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆککۆماری عێراق و به‌شێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌و شاره‌ کۆ ببنه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86188

Your Comment

You are replying to: .
captcha