هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی کۆ ده‌بێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی باڵای ئه‌و حیزبه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی کۆ ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 7ی ئه‌یلوولی 2019 سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی باڵای ئه‌و حیزبه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه‌ سه‌فه‌ری شاندی هه‌ده‌په‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان 4 ڕۆژ ده‌خایێنێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌ردانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند سه‌ركرده‌یێكی حزبه‌ سیاسییه‌كان ده‌کات.

هه‌روه‌ها شانده‌که‌ی هه‌ده‌په‌ چاوی به‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌که‌وێت و له‌ دیداره‌که‌دا چه‌ندین بابه‌ت تاوتوێ ده‌کرێن له‌وان دواپێشهاته‌کانی هه‌ولێر، دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانه‌ کورده‌کانی دیاربه‌کر- وان و مێردین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاوه‌ و مه‌سه‌له‌ی که‌مپی مه‌خموور.

شانده‌که‌ی هه‌ده‌په‌ له‌ سه‌زایی ته‌مه‌للی، به‌ردان ئۆزتورک ئه‌ندام په‌رله‌مانی له‌سه‌ر بازنه‌ی ئاگری و سه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات، نه‌زمی گوور جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ و هوشیار ئۆزسۆی ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌سه‌ر بازنه‌ی ئامه‌د پێكدێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86183

Your Comment

You are replying to: .
captcha