گرینگترین ڕووداوه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 28ی گه‌ڵاڕێزان له‌ تورکیا

به‌شی تورکیا- چاوێک ده‌خشێنین به‌ سه‌ر گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 28ی گه‌ڵاڕێزان له‌ وڵاتی تورکیا.

6 نوێنه‌ری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌ندامێکی په‌که‌که‌ ده‌بن

هۆلیه‌ عه‌رئۆغڵۆ که‌ به‌ نازناوی ده‌لال ئه‌حمه‌د ناسراوه‌ و ناوی له‌ لیستی سووری تیرۆریستانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیادایه‌ له‌ ناوچه‌ی به‌ستله‌ر ده‌ڕه‌له‌ر له‌لایه‌ن ئاسایشی تورکیاوه‌ کوژراوه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی په‌که‌که‌دا 6 نوێنه‌ری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌شدارییان کردووه‌ که‌ بریتین له‌ فه‌له‌کناز ئه‌وچه‌، سیبڵ یغیت ئاڵپ، برده‌ ئۆزتورک، نادر یێڵدرم، ئه‌حمه‌د یێڵدرم و له‌یلا بیرلیک.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ پاش ئه‌و چالاکی نواندنه‌ی نوێنه‌رانی گه‌لی تورکیا وه‌زاره‌تی ناوخۆ فه‌رمانی پێڕاگه‌یشتن به‌و بابه‌ته‌ی له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عی داده‌وه‌ ده‌رکردووه‌.

دیداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له‌ ئه‌نتاڵیا

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و ڕووسیا کاتژمێر 11 به‌ کاتی تورکیا له‌ هۆتێلێکی سه‌نته‌ری گه‌شتیاریی به‌له‌ک ئه‌نتالیا له‌ ژێر چاودێریی توندی ئه‌منیدا دیداریان کردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای ڕاپرسیی کۆندرا: پارتی داد و گه‌شه‌ ده‌نگه‌کانی به‌ زۆری دابه‌زیوه‌

به‌کر ئاغیردیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای ڕاپرسیی کۆندرا له‌ گفتوگۆی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی T24ی تورکیادا ئاماژه‌ی به‌ ڕاپرسی ئه‌م دواییه‌ی کۆمپانیاکه‌ کرد و وتی: پارتی داد و گه‌شه‌ ده‌نگه‌کانی به‌ زۆری دابه‌زیوه‌.

سکرتێری گشتیی ناتۆ به‌ فه‌رمی داوای لێبوردنی له‌ ئه‌ردۆغان کرد

سکرتێری گشتیی ناتۆ له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ پێوه‌ندیی به‌ ئه‌ردۆغانه‌وه‌ کرد و به‌هۆی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نمایشی سه‌ربازیی ناتۆ له‌ نۆروێژ به‌ فه‌رمی داوای لێبوردنی له‌ ناوبراو کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8618

Your Comment

You are replying to: .
captcha