بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، خۆپیشاندان لە شارۆچکەی باغڵاری ئامەد لە دژی قەیوم کردنی سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەد، مێردین و وان بەڕێوەچوو.
هێزەکانی پۆلیس داوای کۆتایی هێنان بەخۆپیشاندانەکەیان کرد، دواتر تووندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیس روویدا. لە ئەنجامدا شەش ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران.
تارق مەرجان، سەرۆک شارەوانیی شارۆچکەی لجێ لەنێو دەستگیرکراوەکاندا بوو. دەستگیرکراوەکان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئامەد کران.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 19-8-2019 ، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینیان ئابڵوقەدا و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیاش سەرۆکی ئەو سێ شارەوانییە لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
لە تۆڕی میدیایی ڕووداو وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment